پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
كۆشكی سپی دەربارەی ناوەڕۆكی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان جۆبایدن و ڤلادیمێر پۆتن رایگەیاند، جۆ بایدن سەرۆكی ئەمەریكا، هۆشداری داوەتە ڤلادیمێر پوتن، سەرۆكی رووسیا، لە بارەی مەترسی هێرشی سەربازی سوپای رووسیا بۆ سەر ئۆكراینا.
ئێوارەی رۆژی شەممە 12_2_2022، بە كاتی هەرێمی كوردستان، هەریەك لە سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆكی رووسیا لە رێی پەیوەندییەكی تەلەفۆنییەوە قەیرانی ئۆكراینیایان تاوتوێكرد.
لە راگەیەندراوەكەی كۆشكی سپیدا ئاماژە بەوەكراوە “بایدن” بە “پوتن”ی وتووە: هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆكراینا تێچووییەكی گەورە و كاردانەوەی خێرا بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
رووسیا مەرجی هەیە و داوا دەكات، پەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) لە ئۆكراینا بكشێتەوە و كۆتایی بە بڵاوكردنەوەی هێزی ناتۆ لە ئەوروپای خۆرهەڵات بهێنرێت.