پۆڵەتیك پرێس
جۆ بایدن كاندیدی دیموكراتیەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا نزیكە لەوەی بەسەر كاندیدی كۆماریەكاندا سەربكەوێت، ترەمپیش هەوڵە یاساییەكانی بەردەوامە تا بیسەلمێنێت لە هەڵبژاردنەكاندا ساختەكاری كراوە و بەوەش ئەنجامی هەڵبژاردنەكە لەبەرژەوەندی خۆی یەكلا بكاتەوە.
جۆ بایدن جێگری سەرۆكی پێشووی ئەمریكا بە رێژەیەكی كەم تا ئێستا لە ویلایەتی جۆرجیا لەدوای دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئێستای ئەمریكاوەیە، بەڵام لە ویلایەتی نیڤادا و ئەریزۆنا بایدن لەپێش ترەمپەوەیە، بەوەش نزیكە لە كۆكردنەوەی 270 كورسی بۆ سەركەوتن بۆ بوون بە سەرۆكی ئەمریكا.
لەئێستادا بایدن و ترەمپ لە ویلایەتی جۆرجیا كەمتر لە هەزار دەنگ جیاوازییان هەیە لەكاتێكدا %99 ی دەنگەكان جیاكراونەتەوە، بەڵام لە بنسلڤانیا ترەمپ بە زیاتر لە 26 هەزار دەنگ لە پێش بایدنە لەكاتێكدا %96 ی دەنگەكان جیاكراونەتەوە، بەوەش ئێستا چاوەكان لەسەر ویلایەتی جۆرجیایە تا ركابەری نێوان ترەمپ و بایدن یەكلا بكاتەوە.
رۆژی سێی ئەم مانگە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە ئەمریكا دەستی پێكردو تائێستاش بایدینی كاندیدی دیموكراتەكان بە جیاوازییەكی زۆر لە پێش ترەمی كاندیدی كۆمارییەكانەوەیە.