بایدن: بەیەكەوە دەتوانین بەسەر كێشەكاندا زاڵ بین

پۆڵەتیك پرێس

دوای سوێند خواردنی وەك سەرۆكی نوێی ئەمریكا جۆ بایدن رایگەیاند، تەنها بە یەكگرتوویی دەتوانن بەسەر كێشەكاندا سەربكەون.

جۆ بایدن دوای رێورەسمی سوێنخواردن كە لە بەردەم باڵەخانەی كۆنگرێس رێكخرابوو، لەوتارێكدا چەند پەیامێكی ئاڕاستەی گەلی ئەمریكاو جیهان كردو تێیدا ئاماژەی بەوەكرد، وڵاتەكەی رووبەڕووی هەڕەشە بووەتەوە.

باسی لەوەشكرد، تەنها بەیەكگرتوویی و پێكەوەبوون دەتوانن بەسەر كێشەو گرفتەكانی بەردەمیاندا زاڵ بن، وتیشی، “ئەمڕۆ رۆژی ئەمریكایە، دیموكراسی سەركەوت”.

لەبەشێكی دیكەی وتارەكەیدا جەختی لەوەكردەوە، لەماوەی سەرۆكایەتییەكەیدا كار دەكات بۆ ئەوانەی كە پاڵپشتیان كردووە و ئەوانەشی پاڵپشتییان نەكردووە، “دەبمە سەرۆكی هەموو ئەمریكییەكان”.

هاوكات ئاماژەی بەوەشكرد، پەیوەندییە هاوپەیمانیەتییەكانیان لەگەڵ وڵاتانی جیهان چاكدەكەنەوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، دوای سەركەوتنی بەسەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا، جۆ بایدن وەك 46 هەمین سەرۆكی ئەو وڵاتە سوێندی یاسایی خواردو دەستبەكار بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا