ئەمەریكا 7 ملیۆن دۆلار بۆ ده ستگیرکردنی سه رۆکی قاعیدە وەك خەڵات دیاری دەكات

پۆڵەتیك پرێس

ئەمەریكا بەدروشمی (پاداشت بۆ دادپەروەری) حەوت ملیۆن دۆلار دەكاتە خەڵات بۆ هەر كەسێك زانیاریی دروست لەسەر سەرۆكی قاعیدە لە مەغریب بدات بەو وڵاتە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاندووە ئەوكەسە كە ناوی تەواوی، یەزید موبارەكە و لەناو قاعیدە بە ئەبو عوبەیدە یوسف عەنابی ناسراوە.

بەگوێرەی هەواڵی میدیا جیهانییەكان، بەمەبەستی دەستگیركردنی سەرۆكی بزووتنەوەی قاعیدەی تیرۆریستی لە وڵاتی مەغریب، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بەیاننامەیەكی بڵاو كردووەتەوە و بڕی حەوت ملیۆن دۆلاری وەك دیاری داناوە بۆ هەركەسێك زانیاریی دروست لەوبارەیەوە بدات بەئەمەریكا.

بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا، یەزید موبارەك كە لەناو قاعیدەدا بە ئەبو عوبەیدە یوسف عەنابی دەناسرێتەوە، یەكێكە لە تیرۆریستە جیهانییەكان وجێگەی عەبدولمالك درۆكدالی گرتووەتەوە كە لە ساڵی 2020 لە باکوری مالی لەلایەن هێزەکانی فەرەنساوە کوژراوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە بەیاننامەكەی نووسیویەتی، “هەر كەسێك زانیاریی دروستی لەسەر ئەو تیرۆریستە هەیە، دەتوانێت بە نامەیەكی نووسراو لەڕێی سینگال، تێلگرام و واتسئاپ بگەیەنێت بە ئەمەریكاو دڵنیایی ئەو كەسەش دەكەنەوە كە ناوی خۆی و نامەكەی بەنهێنی دەمێنێتەوە.

ئەبو عوبەیدە عەنابی پێشتر لەناو بزووتنەوەی قاعیدە چەندان بەرپرسیایەتیی لە وڵاتی مەغریب هەبووە، ماوەیەكیش لە ئەنجوومەنی شوورای بزووتنەوەكە كاری كردووە، دواكاریشی لێپرسراوی راگەیاندنی قاعیدە بووە هاوكات لە ساڵی 2015دا لە لیستی رەشی ئەمەریكاییەكان بۆ تیرۆریستە جیهانییەكان ناوی هاتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا