پۆڵەتیك پرێس
لە یەكەم كاردانەوەی دوای تەقینەوەكانی بەغدا، وەزارەتی دەرەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، تەقینەوەكانی بەغدا كاری كوشتنی بە كۆمەڵن و هەڕەشەن بۆ سەر ژیانی عێراقییەكان.
دانیەل بی سمێت كە بە شێوەی كاتی كارەكانی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بەڕێوەدەبات، لە راگەیەنراوێكدا كە لە سەر ماڵپەری فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بڵاوبۆتەوە رایگەیاند: بەتوندترین شێوە هێرشە تێرۆریستییەكانی بەغدا ئیدانە دەكەین.
لە بە شێكی دیكەی راگەیەنراوەكەدا هاتووە: ئەو تەقینەوانە كرداری كوشتنی بە كۆمەڵن و درێژە پێدەری هێرشە تیرۆرستییەكانی رابردون، كە هەڕەشە لە ژیانی عیراقییە بێ تاوانەكان دەكات.
دوایین ئاماری قوربانییانی تەقینەوەكانی رۆژی پێنج شەممەی بەغدا گەشتە 32 كوژراو و 110 بریندار.