وەزارەتی پەروەردە لەبارەی لابردنی وانەی ئاین رونكردنەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پەروەردە رەتیدەكاتەوە، کتێبی پەروەردەی ئیسلامی لە قۆناغەکانی خوێندن لابرا بێت و هاوكات ئاماژە بەوەشدەكات ” کتێبی پەروەردەی ئیسلامی نە لابراوە و نە لاشدەبرێت.”

سەبارەت بە ئەو دەنگۆیانەی بڵاو بۆتەوە دەربارەی لابردنی کتێبی پەروەردەی ئیسلامی لە قۆناغەکانی خوێندن، وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەراگەیەندراوێكدا كە ئەمرۆ شەممە28ی ئابی 2021 بڵاویكردووەتەوە دەڵێت، ئێمە وەکو وەزارەتی پەروەردە بە هەموولایەکی ڕادەگەیەنین کە ئەو بابەتە هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە کتێبەکانی پەروەردەی ئیسلامی “نە لابراوە و نە لاشدەبرێت” و نەهیچ بەرنامەیەکیشمان بۆ ئەم بابەتە هەیە.

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەراگەیەندراوەكەیدا دەشڵێت، کتێبی پەروەردەی ئیسلامی لە قۆناغەکانی خوێندن بایەخ و گرنگی زۆری پێدراوە، بەداخەوە هەندێک کەس ئەم بانگەشەیە دەکەن کە وەک کەرەستەیەکی سیاسی و بۆ مەرامی هەڵبژاردن بەکاری دەهێنن.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا