پۆڵەتیک پرێس
لەکاتی لەخەو هەستان و بینینی شەقامەکان بێ ئاژەڵەکانی پشیلە و سەگ لای هەندێک کەس کارێکی زۆر خۆش و ئارام بەخشە، بەڵام لەڕاستیدا ئەم کارە بۆ دانیشتوانی شارێک ترسناکە چونکە ئاژەڵێکی دیکە دەبینن لە چواردەوریان دێن و دەچن.
ئەم ڕوداوە بەسەر شاری بوینس ئێرسی ئەرجەنتیندا هات، کاتێک دانیشتوانەکەی بەخەرهاتن ئاژەڵی بەرازی ئاویان بینی کە جۆرێکی زۆر کەم و دەگمەنە و لەساڵی 2019ەوە لە ئەمریکای لاتینی دەژین، تەواوی شارەکەیان داگیر کردووە و لە باخچە و شەقامەکاندا هاتوچۆ دەکەن.
لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەرکەوتووە بەرازە ئاوییەکان لە باخچەی ماڵەکان و شەقامەکاندا لەجیاتی پشیلە و سەگ هاتوچۆ دەکەن، ئەمەش چەندین ڕووداوی هێرشی ئاژەڵان و ڕووداوەکانی دیکەی پەیوەندیداری بە هاتووچۆی لێکەوتەوە، بۆیە دانیشتوانی شارەکە چەندین سکاڵایان تۆمارکردووە.