بەتەمەنترین ژنی ئەمریکی کۆچی دوای کرد

پۆڵەتیک پرێس

هیستر فۆرد ژنێکە نازناوی ڕاگری کۆلیژی ئەمریکی پێدراوە، لە تەمەنی ١١٦ ساڵیدا کۆچی دوای کرد، خێزانێکی گەورەی جێی هێشتووە.

هیستر فۆرد، لەلایەن کۆمەڵەی گرینتۆلۆجی ریسێرچ گروپ، لەساڵی ٢٠١٩دا نازناوی ڕاگری کۆلیژی ئەمریکی پێدراوە، کۆمەڵەکە بەدوای ئەو کەسانەدا دەگەڕێن کە تەمەنیان لە ١١٠ ساڵ بەرەوسەرەوە بێت.

ژنە ئەمریکیەکە لە ویلایەتی کارۆلینای باشوور لەدایک بووە، بەڵام گومان هەیە لەساڵی لەدایک بوونی ئایا ساڵی ١٩٠٤ یان ١٩٠٥ بووە، لە کێڵگەیەکدا گەشەی کردووە کاتێک خەریکی هەڵگرتنەوەی لۆکە بووە، دواتریش لە کێڵگەدا کاری کردووە پێش ئەوەی وەک بەخێوکەری منداڵان کار بکات.

وفاة هيستر فورد الملقبة بـ عميدة الأميركيين

فۆرد بەنزیکی ٤٠ ساڵ دوای لابردنی یاسای کۆیلایەتی ژیاوە، خانمەکە لەماوەی تەمەنیدا بەشێکی زۆری ڕووداوەکانی بینیوە وەک، سیاسەتی ڕەگەز پەرستی کە بەردەوام بووە هەتا ساڵەکانی ١٩٦٠ لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هەروەها ڤایرۆسی کۆرۆنا یەکەم نەخۆشی نەبوو کە ژنەکە شایەتی بۆ بدات بەڵکو لەماوەی تەمەنی هەرزەکاریدا نەخۆشی ئەنفلۆنزای ئیسپانیشی بینیوە کە لە ساڵی ١٩١٨دا بڵاوبۆتەوە.

وفاة هيستر فورد الملقبة بـ عميدة الأميركيين

هیستر فۆرد خێزانێکی گەورەی جێ هێشت، بەنزیکی ٢٨٠ کەس دەبن، پێکهاتون لە ١٢ کوڕ و ٤٨ نەوە و بەنزیکی ١٠٠ منداڵی نەوەکانی و ژمارەیەکیش لە نەوەی نەوەکانی، لە کۆتای تەمەنیدا ژنەکە لە ماڵەکەی خۆیدا کۆچی دوای کرد.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک