ژنێکی یەزیدی ١٣٤ ساڵە و پارێزگاری لە قژە رەشەکەی دەکات

پۆڵەتیک پرێس

روشی قاسم ژنێکی یەزیدییە و تەمەنی ١٣٤ ساڵە، هەتا ئێستا چاوی بە پزیشک نەکەوتووە و هێشتا پارێزگاری لە قژە رەشەکەی دەکات.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، روشی لە خێمەیەکدا لە کەمپی کبرتوی ئاوارەکان لە پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستان دەژی.

ئەو ژنە یەزیدییە بەتەمەنە، خاوەنی مێشکێکی زۆر باشە و سەردەمی دەسەڵاتی عوسمانییەکان هەتا هاتنی رێکخراوی چەکداری داعشی لەبیرە.

روشی دەڵێت: هێشتا وردەکاری کوشتارەکەی ئەیوب بەگی عوسمانی ساڵی ١٨٩١ی لەبیرماوە کە لەوکاتەدا پێنج ساڵان بووە.

روشی لە ساڵی ١٨٨٧ لەدایکبووە، تا ئێستا قژی سپی نەبووە و بەردەوامە لە خواردنی هێلکە و سەوزەوات و میوە و ماسی، پێیوایە هۆکاری مانەوەی قژی بە رەشێتی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو خۆراکە تەندروستانەی بەدرێژایی تەمەنی خواردوویەتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا