ئەم بابەتە 747 جار بینراوە
پۆڵەتیك پرێس:
چەند رێگەیەك هەیە، بۆ ئەوەی ئاشنا بن بە نوێترین و جوانترین مۆدێلەكانی نینۆك بە تایبەت بۆ بەهاری ئەمساڵ.
بەشێك لە خانمان بە شێوەیەكی گشتی زۆر گرنگ بە جوانی نینۆكەكانیان دەدەن هەوڵ دەدەن ڕەنگی گونجاو جوان هەڵبژێرن بۆی یاخود دیزانی جیاواز.
نینۆكی پەمەیی كەوانەیی
پەمەیی یەكێكە لە ڕەنگە ناسكەكانی تایبەت بە خانمان كە دەتوانن لە هەموو كاتێك دا بەكاری بهێنن ، بەڵام لە بەهاردا نوێ بوونەوە بە نینۆكەكانیانەوە دەردەخات ، هەروەها دەتوانن بە دیزاینی زیك زاك لەسەر نینۆكیان بینەخشێنن و بۆشایی لە نێوانەكانیان جێ بهێڵن وەك ئەوەی لە وێنەكەدا دیارە.
شێوەی چوارگۆشەی بچووك
دەتوانیت هەر ڕەنگێك كە ئارەزووی دەكەی هەڵی بژێری ،بەڵام لە سەری نینۆكەكانتی بدە هەروەها بە بەكارهێنانی فلچەی بچوك چوارگۆشەی وردو بچوكی لەسەر بنەخشێنە جوانیەكی تایبەت ئەدا بە نینۆكەكانت وەك وێنەكە.
شینی كاڵ
شین یەكێكە لە ڕەونگانەی بەوە ناسراوە كە ئارامیت پێ ئەبەخشێت،تۆنی جیاوازی زۆر هەیە بەڵام تۆ دەتوانی لە بەهاری ئەمساڵ دا شینی كاڵ بەكار بهێنی ، بۆ ئەوەی ناسكتر پەنجەكانت دەربكەوێت.
نەخشی زیبرا
نەخشی زیبرا یەكێكە لەو نەخشانەی لەسەر زۆربەی شتەكان دیزاین دەكرێت، لەبەر ئەوەی لە ئێستادا جۆرەها دیزاین لەسەر نینۆك دروست دەكرێت نەخشی زیبراش ئەمساڵ بووە بە یەكێك لەوانە، كە دەتوانیت بە بەكارهێنانی فڵچەی تایبەت بە نەخشی نینۆك لەسەر نینۆكت بە ڕەنگی ڕەش دروستی بكەیت وەك لە وێنەكەدا دیارە.
ڕەنگە بریقەدارەكان
چەندین جۆر ڕەنگی جیاواز و جوان هاتووە ، كە دەتوانیت لە بەهاری ئەمساڵ دا بەكاریان بهێنیت،بەڵام ڕەنگی وەنەوشەیی و پەمەیی و پرتەقاڵی بە سەرەكیترینەكانی ئەمساڵ دادەنرێن.