نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرباری ئەوەی لە ئێستادا بەهۆی زیادبوونی رێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا، سنووری زیاتر خراوەتەسەر هاتوچۆی دانیشتوان، بەڵام ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.

ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز بڵاویکردەوە، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 72 دۆلار و نۆ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 68 دۆلار و شەش سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەماوەی رابردوودا بانکی وەبەرهێنانی ئەمریکی (گۆڵدمان ساکس) پێشبینی کرد هەتا کۆتایی ئەمساڵ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ 80 دۆلار بەرزببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا