دەستەی دەستپاکی عێراق: هەوڵ دەدەین بۆ گەڕاندنەوەی سێ تۆمەتباری دزی سەدە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق ئاشکرایکرد، هەوڵ دەدەن بۆ گەڕاندنەوەی سێ تۆمەتباری دزی سەدە، کە هەڵاتوون بۆ دەرەوەی وڵات.

ئەمڕۆ یەکشەممە17ی ئادار، حەیدەر حەنون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،” هەوڵ دەدەن بۆ گەڕاندنەوەی سێ تۆمەتباری دزی سەدە، کە پێشتر هەڵاتبوون بۆ دەرەوەی وڵات”.

ئاماژەی بەوەکرد، یەکێک لە تۆمەتبارەکانی دزی سەدە بە دزینی 760 ملیۆن دینار لە بانکی ڕەشید تۆمەتبارە، کە بۆ دەرەوەی وڵات هەڵاتبوو بەشێوەی غیابی سزای 10 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرابوو، ئێستا لە وڵاتی سوریایە و کار بۆ گەڕاندنەوەی بۆ عێراق دەکرێت.

ڕوونیکردەوە، یەکێکی دیکە لە تۆمەتبارەکان بە دزینی شەش ملیار و 500 ملیۆن دینار تۆمەتبارە، لەساڵی 2008ەوە هەڵاتووە و بەشێوەی غیابی سزای حەوت ساڵ زیندانیکردنی بۆ دەرچووە، تۆمەتبارەکەی دیکەش لە وڵاتی ئوردنە و تائێستا بڕی ئەو پارەیەی دزیویەتی نازانرێت و لە هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا