عێراق كار بۆ گەڕاندنەوەی ٥٠ ملیار دۆلار دەكات

پۆڵەتیك پرێس

دەستەی دەستپاكی عێراق هەوڵەكانی بۆ گەڕاندنەوەی ٥٠ ملیار دۆلار لەدەرەوەی وڵات دەستپێكرد كە پێش ساڵی ٢٠٠٣ بەقاچاخ براوەتە دەرەوەی عێراق.

محەمەد عەلی بەڕێوەبەری فەرمانگەی گەڕانەوە لە دەستەی دەستپاكی راگەیاندووە، لەناو چەندین دۆسیەی گرنگ و ئاڵۆز كە كاری لەسەر دەكەن، گەڕانەوەی قەرز و پارەی بە قاچاخبراوی عێراقە بۆ دەرەوە لە پێش ساڵی ٢٠٠٣دا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو بڕە پارەیەی براوەتە دەرەوەی عێراق بە ٤٠ تا ٥٠ ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت و هەوڵ بۆ گەڕانەوەی دەدەن.

لەبارەی رێوشوێنی گەڕاندنەوەی پارەكەشەوە باسی لەوەكردووە، كاریانكردووە بۆ بنیاتنانی پەیوەندی نێودەوڵەتی و ئامادەكردنی زانیاری پێویست لەبارەی پارە بەقاچاخبراوەكانی وڵاتەوە.

ئەو هەوڵانەش دوای ئەوە دێن عێراق پێش روخانی رژێمی سەدام چەندین ملیار دۆلاری لە بانكەكانی وڵاتانی جیهاندا هەبوو و بەشێك لەو پارەیەش تائێستا لەو وڵاتانەدا ماون و نەگەڕێنراونەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا