دواین زانیاری لەبارەی دەسپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان زانیاری لەبارەی دەستپێکردنی پرۆسەی خوێندنی ساڵی 2021-2022 دەخاتەڕوو، هاوكات بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمیش رایدەگەیەنێت رۆژی 14/9/2021 یەکەم رۆژی دەستپێكردنەوەی خوێندن دەبێت لەناوپۆل.

ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئەوان داوایان لەوەزارەتی پەروەردەكردووە  وادەی دەستپێكردنەوەی خوێندن پێشبخرێت ئەویش لەپێناو ئەوەی هەوڵبدرێت قەرەبووی هەندێك لەو وانانە بكرێتەوە كەساڵی رابردوو نەتوانراوە تەواوبكرێت.

هاوكات، تریفە محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئەوان لەئێستادا سەرقاڵی بەڕێكردنی تاقیكردنەوەی پۆلەكۆتاكانن.

سەبارەت بەدەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن وتی: تائێستا بەفەرمی لەوادەی دەستپێكردنەوەی خوێندن بۆ رۆژی 14ی ئەیلول ئاگادارنەكراوینەتەوە بۆ وادەی دەستپێكردنەوەی خوێندنیش هیچ زانیارییەكمان نییە.

وتەی بەرپرسانی پەروەردە لەسەر دەستپێكردنەوەی خوێندن لەكاتێكدایە، بەپێی لێدوانی سەیوان عەلی بریكاری وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەگەر هیچ پێش هاتێك نەیەتە پێشیان و پەتای كۆرۆنا رێگر نەبێت رۆژی 14/9/2021، یەكەم رۆژی دەستپێكی خوێندن دەبێت و خوێندكاران دەچنەوە ناوپۆل.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا