حكومەت لە بارەی پرۆسەی خوێندنەوە بڕیاریدا

ئەم بابەتە 60 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس

لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا بڕیاریدا لە سەرجەم قوتابخانە و پەیمانگا حكومی و ناحكومییەكان خوێندن رابگیرێت و تەنیا بە رێگای ئۆنلاین بەردەوام دەبێت.

جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم بڕیاریداوە لە تەواوی قوتابخانە و پەیمانگا حكومی و ناحكومییەكان خوێندن رابگیرێت و تەنیا بە رێگای ئۆنلاین بەردەوامی بەو پرۆسەیە بدرێت.

راشیگەیاند، خوێندنی زانکۆ و پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا وەکو پێشوو بەردەوام دەبێت و وانەی پراکتیک لە کەمپسی زانکۆکان ئەنجام دەدرێت.

ئەو بڕیارەش دوای ئەوە دێت، بەوتەی بەرپرسان توشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە هەرێم رووی لە زیادیكردووە.

پێشتریش حكومەتی هەرێم رایگەیاندبوو، ئەگەر دۆخی كۆرۆنا بەرەو مەترسی بڕوات ئەوا هەنگاوی زیاتر بۆ رووبەڕووبونەوەی دەگرنەبەر، بەجۆرێك رەنگە پەنا بۆ قەدەغەی هاتوچۆی گشتی ببەنەوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک