وەزارەتی ناوخۆ بریاڕێك لەبارەی بەستنی تابلۆی ئۆتۆمبێل بەزمانی ئینگلیزی دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرمانێكی وەزاریدا بڕیاری دا، بە چەند مەرجێك، ڕێگە بە هەندێك جۆر ئۆتۆمبێل بدرێت، تابلۆكانیان بە زمانی ئینگلیزی ببەستن.

بە گوێرەی ئەو فەرمانەی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه‌ له‌ مانگی ئابی ئەمساڵ ده‌رچووه‌ و تێیدا وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری داوە كە ڕێگە بدرێت بە خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆی هەولێر، سلێمانی و دهۆك تۆمارن، تابلۆكانیان بە زمانی ئینگلیزی ببەستن، بەو مەرجەی تابلۆكە لەو بەڕێوەبەرایەتییانە چاپ كرابێت و ئۆتۆمبێلەكەش كارتی تایبەتی بۆ ڕێكخرابێت كە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگی هەرێمی كوردستان دەردەچێت و ڕێگە بە گەشتكردنی دەدرێت بۆ زیاتر لە جارێك.

لیوا عەبدولقادرعەزیز، بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەرێم بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆ بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە دەبێت كە خاوەنەكانیان دەیانەوێت گەشتی وڵانی پێبكەن.

وتیشی، سزا بۆ خاوەنی ئۆتۆمبێلەكان دانراوە كە تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانیان دەكەن بەزمانی ئینگلیزی ئەگەر دوای تەواوبوونی ماوەی ئەو مۆڵەتەی پێیان دەدرێت تابلۆكە نەگەڕێننەوە بۆ هاتوچۆ بڕی 500 هەزار دینار پێبژاردنی لێ وەردەگیرێت لەبەر ئەوەی پێش ئەنجامدانی مامەڵكردن بۆی بەڵێنامەی لێوەردەگیرێت.

بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەرێم ئاماژەی بەوەشكرد، خاوەنی هەر ئۆتۆمبێلێك تابلۆ بە زمانی ئینگلیزی ببەستێت بەبێ رەچاوكردنی ئەو بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆ دەریكردووە كە دەڵێت پێویستە ئەو ئۆتۆمبێلانە لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆی هەولێر، سلێمانی و دهۆك تۆماركرابن و تابلۆكانیان لەو بەڕێوەبەرایەتیانە چاپكرابن بەپێشەوانەوە دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا دەگیرێت و بەپێی ماددە 279 لە یاسای سزادانی عێراقی دەدرێتە دادگا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا