تۆمەتبارێكی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێرا لە قەزای خورماتوو تۆمەتبارێكی مادەی هۆشبەریان دەستگیركرد و دەستیشیانگرت بەسەر ئامێر و كەرەستەكانی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەردا.

ئەمڕۆ شەممە، شانەی میدیای پاراستنی هێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێرا بڵاویكردەوە: هێزێكی لیوای سێی سەر بە فیرقەی بەرپەرچدانەوەی خێرای سەر بە وەزارەتی ناوخۆ هەستان بەجێبەجێكردنی فەرمانی دەستگیركردنی یەكێك لە داواكراوەكان بە پێی مادەی 28 ی مادە هۆشبەرەكان لە قەزای خورماتوو لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین.

ئەوەشخراوەتە ڕوو، دەستگیراوە بە سەر ئامێر و كەرەستەكانی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر و دواتر ڕادەستی بەشی ماددە هۆشبەرەكان و دەروونی پۆلیسی قەزای خورماتوو كراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا