وەزیری ناوخۆ كاری دووەم لەكارمەندانی هێزەكانی ناوخۆ قەدەغەدەكات

پۆڵەتیك پرێس

بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم كەئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی وەزارەتی ناوخۆی كردووە، ئاماژە بەوەدەكات لەبەر ئەوەی كاری هێزەكانی ناوخۆ كارێكی هەستیارە نابێت كارمەندانی ناوخۆ لەپاڵ كارەكەیاندا كاری دیكە واتە كاری دووەم ئەنجام بدەن.

بەگوێرەی نوسراوەكەی وەزارەتی ناوخۆ، كە بەژمارە (7548) لەبەرواری 11/4/2021 دەرچووە ئاماژە بەوەدەكات هەرئەفسەرو كارمەندێك بەبێ ڕەزامەندی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ،  كارێك لەپاڵ كارەكەیدا بكات بەپێی ماددەی (33) لەیاسای سزادانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ كە لەساڵی 2008 دەرچووە ڕووبەڕووی یاسا و سزای توند دەبێتەوە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا