پۆڵەتیك – سپۆڕت
پێش سەرەتای هەموو وەرزێك لە ئینگلتەرا قەڵغانی خێرخوازی لە نێوان پاڵەوانی خولی پریمەرلیگ و پاڵەوانی جامی FA بەڕێوە دەچێت بۆ ئەمساڵیش هەردوو یانەكانی لیڤەرپول پاڵەوانی پریمەرلیگ و ئەرسیناڵی پاڵەوانی جامی ئینگلتەرا.
یارییەكە لە سەرەتاوە بە بەهێزی دەستی پێ كرد تیایدا لە خولەكی 12 پیێر ئۆبامیانگ گۆڵی پێشكەوتنی تۆپچییەكانی تۆمار كرد و گێمی یەكەمی یارییەكەش بە پێشكەوتنی گانەرز بە كۆتا هات.
لە گێمی دووەمدا هاوڕێیانی سەڵاح خۆیان كۆكردەوە و بەردەوام فشاریان خستە سەر یانە لەندەنییەكە تا لە خولەكی 73 مینامینۆی ژاپۆنی توانی گۆڵی یەكسانی تۆمار بكاتەوە و یارییەكەی گەڕاندەوە خاڵی یەكسان و تا كۆتاییش یارییەكە هەر بەو ئەنجامە مایەوە.
دواتر هەردوولا بەرەو خاڵی لێدانە یەكلاكەرەوەكان چوون و تیایدا یانەی ئەرسیناڵ بە 5 لێدان بەرامبەر بە 4 لێدان توانی یارییەكە و قەڵغانەكە لە بەرژەوەندی خۆی یەكلا بكاتەوە.
جێی باسە میكایل ئارتێتای ئیسپانی ڕاهێنەری لاوی یانەكە لە ماوەی 6 مانگدا ئەمە دووەم نازناوە لەگەڵ تۆپچییەكانی شاری لەندەن دەستەبەری دەكات لە یاری كۆتایی جامدا لە چێڵسی و لە قەڵغانیشدا لە لیڤەرپولی بردەوە.
ئەرسیناڵ 1 X لیڤەرپول 1 كاتی یاسایی
لێدانی یەكلاكەرەوە
ئەرسیناڵ 5 X لیڤەرپول 4
دانەر ئەسڵان