ئەم زانیاریەت زانیوە لەسەر ڕاهێنەرە لاوەکەی تۆتنهام ؟!

بچووکترین ڕاهێنەری مێژووی پرێمەرلیگ ” ریان مەیسن ” ، تەمەنی تەنها 29 ساڵە

مەیسن ساڵی 2018 بەهۆی پێکانی سەر وازی لە یاریکردن هێنا ، لە یاریەکدا بەرامبەر چێڵسی بەرگریکاری چێڵسی گاری کاهێل لێدانێکی سەری بەهێزی لە مەیسن دا و تووشی پێکانێکی یەکجار سەختی کرد (وەک لە وێنەکەدا دیاره) ، ئیتر ئەم پێکانە سەختە بووە هۆی لەناوبردنی کاروانی وەرزشی بەڵام خێریشی پێوەبوو ، دوای وازهێنانی بڕیاڕی دا ببێتە ڕاهێنەر ، یانەی تۆتنهام وەک وەفایەک بۆ یاریزانە دڵسۆزەکەی کردیان بە ڕاهێنەری تۆتنهامی لاوان ، ئێستاش بڕیاریان دا بیکەنە ڕاهێنەری یانەی یەکەم بۆ ماوەیەکی کاتی تا کۆتایی وەرز ، مەیسن لەگەڵ لاوانی تۆتنهام شێوازێکی یاریکردنی جوانی پەیڕەو دەکرد ، ئەگەر بەم شێواز و پلانەی خۆی یاری بکات پێشبینی سەرکەوتنی لێدەکرێت ، سەرەڕای ئەوەی یانەکە لەژێر فشارێکی زۆردایە و پێویستی بە بردنەوەی سەرجەم یاریەکانە بەڵام مەیسن متمانەی بەخۆی و تیپەکەی هەیە و پێی وایە دەتوانێ یانەکەی بگەیەنێتە پلەکانی پێشەوەی ڕیزبەندی ، سبەی شەو کاتژمێر 8 یەکەم یاری وەک ڕاهێنەری تۆتنهام ئەنجام دەدات ، ڕووبەڕووی یانەی ساوثهامپتۆن دەبێتەوە ، هەروەها 25ـی مانگ ڕووبەڕووی مان سیتی دەبێتەوە لە یاری کۆتایی جام ، با ببینین و بزانین تۆتنهام بەرەو کوێ دەبات …….

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا