لایبزیج و بایرن و دۆرتمۆند بردیانەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
هەر سێ‌ یانە پێشەنگەكەی بۆندزلیگا بردیانەوە لایبزیجی پێشەنگی خولەكە و بایرن میونخی دێوەزمە و زەردە زێڕە زەرد و ڕەشەكانی دۆرتمۆند بردنەوەیان تۆمار كرد و كێبڕكێی گەرمیان لە پێشەنگی خولەكە دووپات كردەوە بەوەی كە هیچ كامیان نادۆڕێن و بەردەوام بردنەوە تۆمار دەكەن هەروەك یانە باڤارییە زەبەلاحەكە هەڵگری نازناوی خولەكە جارێكی تر بە ئەنجامێكی گەورە بردنەوەی تۆمار كرد كە 5 گۆڵ بوو هەروەك لیڤاندۆڤیسكی هێرشبەریشی 3 گۆڵ واتا هاتریكی تۆمار كرد.

لیڤانگۆلیسكی

ئەمڕۆش دوو یاری تر لە هەفتەكە بەڕێوە دەچن و شەوی داهاتووش بە تەنها یەك یاری كۆتایی بە یارییەكانی هەفتەكە دێت كە تیایدا گەورەكانی پێشەنگی خولەكە ئەنجامی خۆیان تۆمار كرد و ئینجا خۆیان ئامادە دەكەنەوە بۆ جەنگی نێو چامپیۆنس لیگ.

ئەنجامی یارییەكانی شەممە
بایرن 5 X فرانكفۆرت 0
ماینز 2 X گلادباغ 3
یۆنیۆن بەرلین 1 X فرایبۆرگ 1
لایبزیج 2 X هێرتا بەرلین 1
دۆرتمۆند 3 X شاڵكە 0

یارییەكانی یەك شەممە
ڤۆڵڤسبۆرگ X ئەرمینیا بیڵیفێڵد
بریمەن X هۆفنهایم

شەوی دووشەممە
لیڤەركوزن X ئۆگسبۆرگ

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا