نموونەیەک لەسەر تەکنیک و بەراوردکردنی بە تاکتیک

قۆله‌تیك سپۆرت

ئەحمەد هێرۆیی

ئەو کاتەی لە زانکۆ دەمخوێند لە بەشی وەرزش، جا لە زانکۆ لە هەموو یارییەکان دا لە سەرەتا دا کارامەی یارییەکان دەخوێنی بۆ نموونە لە تۆپی پێدا چۆنیەتی( پاسکردن، لێدان بۆ گۆڵ، ڕاگرتنی تۆپ، هتد..) ئەوانە دەخوێنی. بۆ نموونە پاسکردن چەند جۆرێکی هەیە، جا دەبوو هەموویان بە تەکنیکەوە بێت، بۆ هەموو جۆرە پاسەکانیش دەبوو پێنج شەش تەکنیک جێ بە جێ بکەی، جا ئەو تەکنیکانە بۆ ئێمە کە پێشتر یاریمان کردبوو زۆر ئاسان بوون، بگرە زۆر بێزارکەر بوون. چونکە ئێمە پێشتر ئەو قۆناغەمان تێپەڕاندبوو، هەموو کوڕەکان بە ئاسانی هەموو جۆرە پاسەکانمان جێ بە جێ دەکرد، تەنها پێویستمان بە هەندێ ڕێنمایی هەبوو، بەڵام لەوێ دەبوو لە خاڵی سەرەتاوە دەست پێ بکەینەوە، بۆیە بۆ ئێمە ناخۆش بوو. بەڵام کچەکان کە کەمتر یارییان کردبوو ئەوان دەشڵەژان و تەکنیکەکەیان بۆ قورس بوو، هەتا ڕادەهاتن لە گەڵی، بۆیە ئەوان زۆر پێویستیان بەو تەکنیکانە بوو هەتا فێربن.

جا هەمان نموونەی تەکنیک بۆ تاکتیکیش ڕاستە، بۆ نموونە یاریزان هەتا ئاستی بەرزتر بێت کەمتر پێویستی بەوەیە ڕێنمایی بکەیت و تاکتیکی بە سەردا بسەپێنی بۆ نموونە یاریزانی هاوشێوەی ڕۆناڵدینهۆ و مێسی کۆمەڵێک ئەسێرەی تر ئەوانە تێگەیشتنیان لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە بۆ خۆیان دەزانن چی دەکەن، ڕاهێنەر داوای هەر شتێکیان لێ بکات ئەوان بە زیادەوە جێ بە جێی دەکەن، تەنها هەندێ کات لەوانەیە پێویستیان بە هەندێ ڕێنمایی بێت، دەنا ڕاهێنەر قسەیەکی وای نیە بۆ ئەو ئەستێرانە، تاکتیک زیاتر بۆ یاریزانە ئاست نزم و مامناوەندەکانە، دەنا یاریزانە ئەستێرەکان زۆر بە ئاسانی تێدەگەن و کردارەکان جێ بە جێ دەکەن، ڕقیان لەوەیە زۆر قسەیان بۆ بکەیت و باسی تاکتیکیان بۆ بکەی، بۆ نموونە زێدان لە ڕووی تاکتیکیەوە ئەرکی زۆر قورس نەبوو کە لە گەڵ ڕیاڵ مەدریدێکی پڕ ئەستێرە و یاریزانی پێگەیشتوو ئەو مێژووەی نووسیەوە. بەڵکو ئەرکی زێدان لە هەندێ لایەنی ترەوە گەورە بوو نەک لە ڕووی تاکیتکیەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا