ئەنفینتینۆ: جارێ‌ كاتی گەڕانەوەی هاندەران نییە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
جیانی ئەنفینتینۆی سویسری سەرۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان FIFA پێی وایە هێشتا كاتی گەڕانەوەی هاندەران نییە بۆ یاریگاكان تەندروستی لە پێش هەموو شتێكەوەیە.

لە دیمانەیەكی تایبەت لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا جۆسێبی كۆنتی لە ڕۆمای پایتەخت جیانی ئەنفینتینۆ ڕایگەیاند: كاتی گەڕانەوەی خولەكانی ئەوروپا نزیك بوونەتەوە هەموانیش دەزانین كالچیۆ چەندە گەرمە و هاندەران چەندە پەرۆشن بۆ گەڕانەوە بۆ نێو یاریگاكان، بەڵام پێم وایە هێشتا لایەنی تەندروستی گرنگترە بە لای ئێمەوە هەر بۆیە ئەو بڕوایەی خۆمم گەیاندە سەرۆك وەزیران كە هێشتا دەبێت لایەنی تەندروستی لە بەر چاو بگرین باشترە.

سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا جۆسێبی كۆنتی

لای خۆشییەوە سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا ڕایگەیاند: (كالچیۆ دەگەڕێتەوە، بەڵام پێش كالچیۆ خوێندنی قوتابخانەكان دەگەڕێتەوە با بزانین منداڵان دەچنەوە بۆ قوتابخانە ئەو كات هەندێك بەر چاو ڕوونیمان دەبێت ئەو كات بڕیارەكان سەبارەت بە گەڕانەوەی هاندەران بۆ نێو یاریگاكان دەخرێتە بەر دەستی لایەنی تەندروستی و دواتر بڕیار دەدەین).

لای خۆشییەوە گابرێل گرافینای سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئیتاڵیاش كە ئامادەی دیدارەكە بوو ڕایگەیاند: (هەموان داوای كردنەوەی مەدرەجەكان دەكەن بە ڕووی هاندەراندا، بەڵام ئێمە پێمان وایە جارێ‌ زووە بۆ ئەو بڕیارە با قوتابخانەكان بكرێنەوە و خوێندن دەست پێ‌ بكاتەوە ئەو كات بیرێك لە خولی كالچیۆ دەكەینەوە و ئەو كاتیش بڕیار لە ژمارەی هاندەرانی ئامادە بووی نێو یاریگاكان دەدەین).

جياني إنفانتينو

لە كۆتاییشدا سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا و سەرۆكی فیفا هاوڕا بوون لە سەر ئەوەی كە ئەم وەرزەش ڕێگە بە یانەكان بدرێت 5 گۆڕانكاری ئەنجام بدەن بە هۆی ئەم دۆخەی ئێستاوە تا بوار بە یاریزانان بدەن باشتر پشوو بدەن.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا