پیدرۆ بۆ ڕۆما

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پیدرۆ ڕۆدریگێز ئەستێرەی ناوازەی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی لاڕۆخای ئیسپانیا و هێرشبەری پێشووی یانەی چێڵسی لەندەنی ڕووی كردە كالچیۆ و لەگەڵ گورگەكانی ڕۆما بۆندی واژوو كرد.

پاش ئەوەی دوێنێ‌ پیدرۆ ڕۆدریگێز گەییشتە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا ئەمڕۆ بە ڕەسمی یاریزانە ناوازەكەی پێشووی بەرشەلۆنە و چێڵسی پێشكەش كرا و بۆندێكی 3 ساڵەی لەگەڵ واژوو كرا.

پیدرۆ كە یەكێكە لەو یاریزانە مێژوویانەی كە لە ساڵی 2009 كاتێك بەرشەلۆنە شەشینە مێژووییەكەی دەستەبەر كرد پیدرۆ تاكە یاریزان بوو لە هەر 6 پاڵەوانێتی و یارییە كۆتاییەكاندا گۆڵی تۆمار كرد ئەو شتەی كە لیۆ میسیش نەیتوانی بیكات بەو پێیەی میسی لە 5 یاری كۆتاییدا گۆڵی تۆمار كرد بوو.

پیدرۆ سەرەڕای تەواوی نازناوەكان لەگەڵ بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی لاڕۆخای ئیسپانیا لەگەڵ یانەی چێڵسی ئینگلیزییش چەندان نازناوی بردۆتەوە كە بە كۆی نازناوەكان هەمووی 25 نازناو دەكات.

لە بارەی پەیوەندی كردن بە گورگەكانی ڕۆماوە پیدرۆ خۆشحاڵی خۆی ڕاگەیاند و وتی: (هەستێكی خۆشم هەیە كێبڕكێیەكی نوێ‌ ململانێیەكی سەخت لە كالچیۆ هەموو ئەوانە دڵخۆشم دەكەن و حەزم پێیانە).

لە لای خۆشییەوە گیدۆ فینگای بەڕێوبەری گشتی یانەی ڕۆما وتی: (هاتنی پیدرۆ دڵخۆشمان دەكات ئەو ئەستێرەیەكی ناوازەی جیهانییە دڵنیام دەتوانێت كاریگەری هەبێت و سوود بە ئامانجە باڵاكانی ڕۆما بگەیەنێت بۆیە خۆشحاڵین كە لەم 3 ساڵەی داهاتوو لەگەڵمان دەبێت).

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا