پۆڵه‌تیك سپۆرت
هه‌ر ئه‌مرۆ له شاری نیۆنی سویسرا تیروپشكی قۆناغی (32)ـی خولی ئه‌وروپا لیگ راكێشرا، له یه‌كێك له یارییه‌كاندا یانه‌ی رۆیال ئه‌نتۆیرپی به‌لجیكی كه علی ره‌زای كورد و گۆڵچی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران یاریی بۆ ده‌كات رووبه‌رووی یانه‌ی كلاسیكۆ رینجێرزی سكۆتله‌ندی بۆته‌وه، كه ستیڤن جێرارد راهێنه‌رێتی.
علی ره‌زا پێشتر له یانه‌كانی ئێران یاریی ده‌كرد، به‌ڵام له مۆندیاڵی (2018) كارلۆس كیرۆشی راهێنه‌ری تیمی ئێران به‌هۆی ئاستبه‌رزی ناوبراو وه‌كو گۆڵچی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژارده‌كه به‌شداری پێكرد و له‌و مۆندیاله لێدانێكی سزای رۆناڵدۆیشی به‌رپه‌رچ دایه‌وه، كه ئه‌مه‌ش وایكرد ناوبراو چه‌ندین یانه خواستیان هه‌بێت له‌ده‌ره‌وه‌ی ئێران گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و دواجار روویكرده خولی به‌لجیكی.