پۆڵه‌تیك سپۆرت
ساڵی پار له‌كاتی كه‌ره‌نتینه و بڵابوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئیداره‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ده‌ستیانكرد به نه‌وژه‌نكردنه‌وه‌ی یاریگای سه‌نتیاگۆ بێرنابۆ تا به‌شێوه‌یه‌كی نوێ تازه بكرێته‌وه و پێشوازی له هانده‌ران بكات.
دواتر یاریی تیپه‌كه ریاڵ مه‌درید بۆ یاریگای دووه‌م دی ستیڤیانۆ گوازرایه‌وه كه جێگه‌ی مه‌شقی یانه‌كه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌مساڵ به‌هۆی نه‌بوونی هانده‌ران له‌وێ زێدان و یاریزانه‌كانی یارییه‌كانیان ئه‌نجامدا و تاراده‌یه‌كیش خراپ نه‌بوون.
به‌ڵام ئیداره‌ی تیپه‌كه له‌گه‌ڵ كه‌م بوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا دووپاتیان كرده‌وه بۆ هه‌ردوو یاریی ئه‌تڵانتای ئیتاڵی له چامپیۆنسلیگ و لیڤانی له خولی لالیگا ئه‌وه له 31\1\2021 تیپی یه‌كه‌م ده‌گه‌رێنه‌وه بێرنابۆ و له‌وێ یارییه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌نه‌وه.