6 یاریزان بۆ دەرەوەی ڕیاڵ

پۆڵەتیك/ وەرزش
یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی پاش كۆتاییی هاتنی وەرزی 2020/2019 ی لالیگا و دەستەبەر كردنی نازناوەكە بۆ جاری 34 لە مێژوویدا بڕیاری خۆ نوێ‌ كردنەوە دەدات.

بە پێی ئەوەی ڕۆژنامەكانی مەدرید بڵاویان كردۆتەوە زێدان دەرگای ڕۆیشتنی بە ڕووی ژمارەیەك یاریزان كردۆتەوە كە تا ئێستا 6 یاریزانی دەست نیشان كردووە سەرەڕای ئەوەی بۆندەكانیشیان ماویەتی لەگەڵ ڕیاڵ، بەڵام زیزۆ پێی ڕاگەیاندوون كە چی دی ئەوان لە نێو پێكهاتەی ڕیاڵدا شوێنێكیان بۆ نەماوەتەوە.

یاریزانەكانی ڕیاڵ كە زیزۆ داوای لێ‌ كردوون یانەیەكی تر بۆ خۆیان بدۆزنەوە پێك هاتوون لە (خامیس ڕۆدرێگز و گاریس بێڵ و ماریانۆ دیاز) ئەم ناوانە هیچ جێگەیەكیان نەماوە لە ڕیاڵدا لە كاتێكدا هەریەك لە (لۆكاس ڤاسكێز و بۆرخا مایۆراڵ و سێرخیۆ ڕیگیلۆن) ئەوا زیزۆ دەیەوێت ئەمانیش یان بە خواستن یان بە نرخێكی باش بفرۆشێت.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا