پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش تەواو بوونی وەرزی 2020/2019 بە دەستەبەر كردنی سێیینەی دووەم لە مێژوویدا یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی پاش وەرگرتنی پشووی ڕەسمی ئیدی خۆی ئامادە دەكات بۆ وەرزی نوێ و دەستپێكی بۆندزلیگا و جامەكانی سوپەری ئەڵمانیا و ئەوروپا لەو سەروبەندەشدا یانەكە دەستبەرداری چەند یاریزانێك دەبێت و چەند یاریزانێكی نوێی پەلكێشی ڕیزەكانی كردووە و یاریزانە خواستراوەكانیشی گەڕاندەوە بۆ یانەكانیان.
پێگەی ڕەسمی یانەی باڤاری بڵاوی كردەوە: پاش تەواو بوونی ماوەی خواستنیان هەر سێ یاریزانان فلیپی كۆتینهۆی بەرازیلی و ئیڤان پیریسیچی كڕواتی و ئالڤارۆ ئاردیزۆلای ئیسپانی بە سوپاسی تەواوی ئیدارەی باڤاری و هاندەران و یاریزانانەوە ڕێگەیان پێ دەدرێت بڕۆنەوە بۆ یانەكانی خۆیان، چونكە پێویستی هەنوكەیی بایرن نین.
ئەو سێ یاریزانە كە كۆتینهۆ لە بەرشەلۆنە و پیریسیچ لە ئینتەر و ئاردیزۆلا بە ڕیاڵەوە بە خواستن ڕوویان لە بایرن كرد بوو هەرسێكیان توانییان 3 نازناوی ئەم وەرزە لەگەڵ یانەكە دەستەبەر بكەن و ماڵئاواییان لێ كرا و گەڕانەوە یانەكانی خۆیان.
جێی بیرهێنانەوەیە ئاردیزۆلا لە هێڵی بەرگری و كۆتینهۆ و پیریسیچیش لە هێڵی نێوەندی هێرشبەر و تاكی هێرشبەر یارییان دەكرد، بەڵام یانەكە بۆ شوێنی ئەو یاریزانانە چەند یاریزانێكی تری هەیە هەر بۆیە گەڕاندنیەوە بۆ یانەكانی خۆیان.
دانەر ئەسڵان