پۆله‌تیك سپۆرت
ئه‌مشه‌و یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له‌سه‌ر یاریگای خۆی له یانه‌ی هۆیسكای برده‌وه (2به1) كه هه‌ردوو گۆڵه‌كه به‌رگریكاری یانه‌كه ڤاران تۆماریكرد.
ئه‌م یارییه بۆ یانه‌ی ریاڵ له‌رووی ده‌رونیوه گرنگ بوو، چونكه یانه‌كه ماوه‌یه‌كه به‌هۆی پێكان و كێشه‌كانی رامۆس و تووشبونی زێدان به كۆرۆنا یاریی ئاوا خێرا‌و باشیان له‌رووی كۆنترۆڵكردنی تۆپه‌وه ئه‌نجام نه‌داوه.
دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كه یانه‌ی مێره‌نگی هاته خانه‌ی دووه‌م به كۆكردنه‌وه‌ی (43) خاڵ.
دوای یارییه‌كه كاسمیرۆ بۆ میدیاكان وتی:
“پێویستە پیرۆزبایی لە هەموو یانەکە بکەین بۆ بردنەوەکەی ئەمڕۆ، هێشتا 54 خاڵی تر ده‌توانین بەدەست بێنین و تا کۆتایی لالیگا دەجەنگین”.