كارڤاخال قوڕی بۆ زیزۆ گرتەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
كاتێك دەوترا زیدان ئەشرەف حەكیمی بگەڕێنێتەوە بۆ دۆخێكی لەم شێوەیە بوو كە ئێستا یانەی ڕیاڵ مەدریدی تێ‌ كەوت پاش ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ هەینی دانی كارڤاخال بەرگریكاری لای ڕاستی یانەكە تووشی پێكان هات لە بەستەرەكانی ئەژنۆی ڕاستی دا.

پێگەی ڕەسمی یانەی شاهانە ئاشكرای كرد: لە یەكەی مەشقی بەیانیانی یانەكە لە ڕۆژی هەینی دا كارڤاخال تووشی ئازار هات و پزیشكانی یانەكە پشكنینی وردیان بۆ كرد و بردیان بەرەو نەخۆشخانەی یانەكە دواتر بۆیان ئاشكرا بوو كە پێكانەكەی قورسە و تووشی پچڕان هاتووە لە ژێكانی بەستەری ئەژنۆی ڕاستی.

پێگەی ڕەسمی یانەكە ئەوەشی بڵاو كردۆتەوە: بە هۆی سەختی پێكانەكەیەوە یاریزانە پێ‌ دەچێت دوو مانگ لە یاریگاكان دوور بكەوێتەوە بەمەش ڕیاڵ نەخۆشخانەكەی یەكێكی تریشی بۆ زیاد دەبێت پاش ئەو پێكانەی تووشی ئیدن هازاردی بەڵجیكی هات.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا