بەرشەلۆنە چەكێكی قورس بۆ لاوتارۆ بە كار دەهێنێت

پۆڵەتیك: سپۆڕت
هەوڵەكانی یانەی بەرشەلۆنە بە مەبەستی گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی هێرشبەری یانەی ئینتەر میلانۆی ئیتاڵی توندتر دەبێتەوە لە لایەن یانە كەتەلۆنییەكەوە.

ڕۆژنامەی كۆرێری دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵی لەو بارەیەوە بڵاوی كردەوە: لەگەڵ داواكاری ئینتەر میلان بۆ بڕی 111 ملیۆن یۆرۆ ئەو بڕە پارەیەی كە بەرشەلۆنە نییەتی لە ئێستادا بۆ كڕینی لاوتارۆ هەر بۆیە یانە كەتەلۆنییەكە لە ئێستادا چەكێكی قورس بە كار دەهێنن ئەویش پادشای بۆند واژوو كردن و گواستنەوەی یاریزانان خۆرخی میندێزی بەڕێوەبەری كاروبارەكانی لاوتارۆ مارتینێزە.

ڕۆژنامە ئیتاڵییەكە ئەوەی بڵاو كردۆتەوە كە بەرشەلۆنە داوایان لە میندێز كردووە هەوڵیان بۆ بدات یانەی ئینتەر قاییل بكات بەو بڕە پارەیەی بەرشەلۆنە پێشكەشی دەكات هەروەها یاریزانی لاو جۆنیۆر فیریبۆش لە نێو بۆندەكەدا بێت لەگەڵ ئەوەشدا داوایان لێ‌ كردووە كە چەند یاریزانێكی تری یانەكەشیان بۆ بفرۆشێت تا پارەیەكی باش كۆبكەنەوە بە مەبەستی دەستەبەر كردنی لاوتارۆ مارتینێز.

جێی ئاماژە بۆ كردنە یانەی ئینتەریش لای خۆیەوە دەیەوێت بۆندی یاریزانە ئەرجەنتینییەكە نوێ‌ بكاتەوە، بەڵام لاوتارۆ نایەوێت لەو یانەیە بمێنێتەوە و دەیەوێت پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە بكات.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا