پۆله‌تیك سپۆرت
یانه‌ی ئه‌لكویۆنۆ له جامی شای ئیسپانیا یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی دوورخسته‌وه، ئه‌وه‌ش چه‌ندین كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی لێكه‌ته‌وه، به تایبه‌تی یانه‌ی ریاڵ به یانه‌یه‌كی پله سێ تووشی شكست هات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه زۆربه‌ی میدیاكان ده‌ستیانكرد به به‌راودكردنی هه‌ردوو یانه‌ی ریاڵ و ئه‌لكویۆنۆ ، كه له هه‌موو رووه‌كانه‌وه به‌ته‌واوی جیاوازن و ته‌نانه‌ت له هیچ شتێكی وه‌رزشیدا به‌راورد ناكرێن، له‌سه‌روی هه‌موویانه‌وه نرخی یاریزانان و مووچه‌ی یاریكه‌رانی هه‌ردوو یانه.
ئەنتۆنیۆ خوسێستا سەرۆکی یانەی ئه‌لكویۆنۆ به‌ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ڕاگەیاندووە:
“بودجەی یانەكه‌ی زۆر کەمە 800 هەزار یورۆیه، كه نزیكه له مووچه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی ئیدین هازارد، ئەو ژمارەیەش هەرگیز ناگاتە ئاستی موچە و داهاتی ئەو یاریزانانەی لە مەدریدەوە هاتن و ڕوبەڕومانبوونەوە و ئێمه توانیمان لێان ببه‌ینه‌وه.