پۆڵه‌تیك سپۆرت
هاوینی ئه‌مساڵ بایه‌تی رۆشتنی میسی له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له گه‌رمای وه‌رزكه گه‌رمتربوو، كه زیاتر له (10) هه‌زار هه‌واڵیش له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌كه كرا و ته‌واوی جیهانیش ده‌یانویست بزانن چاره‌نووسی ناوبراو به‌كوێ ده‌گات، به‌ڵام چونكه برگه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی لیۆ (750) ملیۆن یۆرۆبوو ته‌واوی یانه‌كان كشانه‌وه و له چه‌ناڵی گۆڵ سپۆرتی جیهانی میسی ڕایگه‌یاند له تیپه‌كه‌یدا ده‌مێنێته‌وه.
به‌هه‌ر هۆكارێك بێت لیۆ ئێستا له به‌رشه‌لۆنه ئاسوده نییه و چه‌ندین یانه‌ی وه‌كو مانچسته‌ر سیتی و پاریسان جێرمان كار له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه بابه‌تی چوونی ئه‌و كوره بۆ تیپه‌كانی دیكه ئاسان ده‌كات ئه‌وه‌یه (20) رۆژی دیكه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه كۆتایی دێت و میركاتۆی زستانه‌یش ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ماوه ده‌ست پێ بكاته‌وه، هه‌روه‌ها ناسر خلێفی سه‌رۆكی یانه پاریسییه‌كه ئاماده‌یی نێشانداوه به بری (220) ملیۆن یۆرۆ بیباته ریزی یانه‌كه‌ی، كه ئه‌مه‌ش گرفتی سه‌ره‌كی بۆ بلوگرانه دروستكردووه و ره‌نگه نه‌توانێت پارێزگاری له مانه‌وه‌ی كێجه‌كه بكات.