یاریزانێكی بەرشە تووشی كۆڕۆنا دەبێت

پۆڵەتیك سپۆڕت
یانەی بەرشەلۆنەی كەتەلۆنی لە پێگەی ڕەسمی خۆیدا بڵاوی كردەوە كە یەكێك لە یاریزانەكانی تووشی ڤایرۆسی كۆڤید 19 واتا كۆڕۆنا بووە.

پێگەی بی ئێن سپۆڕتی قەتەڕیش لای خۆیەوە هەواڵەكەی بڵاو كردەوە و ئاشكرای كرد: یەكێك لە یاریزانەكانی بەرشەلۆنە كە لە ئێستادا ئامادەكاری دەكەن بۆ وەرزی داهاتوو تووشی كۆڕۆنا بووە, بەڵام ئەو یاریزانە ناوی ئاشكرا نەكراوە و تەنها و تەنها لە ماڵەكەی خۆی كەرەنتینا كراوە.

هەروەك bein ئەوەشی ئاشكرا كردووە: یاریزانەكە بە هیچ جۆرێك نزیك نەبۆتەوە لەو یاریزانانەی كە بانگهێشتی یارییەكەی شەوی هەینی كراون بەرامبەر بە بایرن هەر بۆیە هیچ مەترسییەك لە سەر یاریزانەكانی پێكهاتەی یەكەم نییە لە ئێستادا.

 

Be in sport/ دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا