دێمبلی بۆ مانچستەر، بەڵام …؟

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پێ‌ دەچێت ئیتر عوسمان دێمبلی فەڕەنسی لەوە تێگەیشت بێت كە چوونە دەرەوەی لە یانەی بەرشەلۆنەی كەتەلۆنی باشترین كارێك بێت كە بۆ داهاتووی خۆی بكات بە هۆی ئەوەی دەبینێت خەریكە لە نێو پێكهاتەكەی ڕۆناڵد كومان دا بە تەواوەتی بێ‌ جێگە دەمێنێتەوە.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیك لە یانەی بەرشەلۆنەوە بڵاوی كردەوە دواجار دێمبلی بەوە قاییل بووە ڕیزەكانی یانەی بەرشەلۆنە بەرەو یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی جێ‌ بهێڵێت پاش ئەوەی دڵنیا بوو لەوەی كە هیچ جێگەیەكی بۆ نەماوەتەوە لە نێو پێكهاتەكەی كوماندا.

ڕۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە: مانچستەر یاریزانە فەڕەنسییە لاوەكەی دەوێت بە هەر چ نرخێك بێت لە بەرامبەردا بەرشەلۆنە دەخوازێت بە شێوەیەكی یەكجارەكی دەستبەرداری ببێت و بیفرۆشێت نەك بەو شێوەیەی كە مانچستەر پێشنیاری كرد بوو بە خواستن بیگوازێتەوە.

جێی بیرهێنانەوەیە عوسمان دێمبلی لەوەتەی لە یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانییەوە ڕووی لە یانەی بەرشەلۆنەی كەتەلۆنی كردووە نەیتوانیوە وەرزێك یان نیو وەرزیش یاری بكات زۆربەی كاتەكانی لەگەڵ ئەو یانەیە لە نەخۆشخانەكەی بەرشەلۆنە بە سەر بردووە.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا