بەرشەلۆنە لاوتارۆی بە مەرج دەوێت

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یانەی بەرشەلۆنەی كەتەلۆنی جارێكی تر هەوڵەكانی بە مەبەستی دەستەبەر كردنی هێرشبەری ئەرجەنتینی بە توانا و لاو لاوتارۆ مارتینێز دەست پێ‌ دەكاتەوە.

پێگەی گۆڵ هەواڵێكی لەو بارەیەوە وەك نوێترین هەواڵ سەبارەت بە بەرشەلۆنە و مارتینێز بڵاو كردەوە تیایدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كەوا هەموان باس لەوە دەكەن كە بەرشەلۆنە بۆندی میمفیس دیپای بە كۆتا هێناوە، بەڵام ڕاستی بابەتەكە ئەوەیە كە ڕۆناڵد كومان لاوتارۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی مەبەستە پەلكێشی یانەكەی بكات بەو پێیەی ئەو ڕاهێنەرە بە شێوەیەك یاری دەكات كە لاوتارۆ لەگەڵی دەگونجێت نەك دیپای.

پێگەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كەوا بەرشەلۆنە مەرجی هەیە سەبارەت بە لاوتارۆ ئەمەش وای كردووە ئینتەر هەر ئامادەیی تیادا نەبێت وەڵامی داواكارییەكانیشی بداتەوە ئەویش خۆی لە نرخی یاریزانەكەدا دەبینێتەوە كە بەرشەلۆنە تەنها 65 ملیۆن یۆرۆی پێشكەش كردووە ئینتەریش بە هیچ جۆرێك ئامادەیی تیادا نییە بەو نرخە دەستبەرداری هێرشبەرە ئەرجەنتینییەكەی ببێت لەوانەیە بەرشەلۆنە یاریزانێكیش بخاتە نێو بۆندەكەوە.

گرتە و بردەی نێوان هەردوو یانەكەش بەردەوامە و هیچ شتێكی ڕەسمیش بوونی نییە سەبارەت بە گواستنەوەی لاوتارۆ بۆ كامپ نو.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا