سوارێز بەرەو ئەتڵەتیكۆ

پۆڵەتیك: سپۆڕت
كەمێك پێش ئێستا ئەشرەف بن عەیاد پەیامنێری كەناڵی bein sport نزیك لە یانەی بەرشەلۆنەی كەتەلۆنی لە واڵی ئەكاونتی تایبەتی خۆی بڵاوی كردەوە كە دواجار قەیرانەكەی لویس سوارێزی ئۆرەگوایی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بە كۆتا هات و ئەو یاریزانە كۆتایی بە هەموو پەیوەندییەكی هێنا لەگەڵ بەرشەلۆنە و بەرەو مەدریدی پایتەختی خل دەبێتەوە بە مەبەستی پۆشینی درێسی یانە زەبەلاحەكەی مەدرید ڕۆخی بلانكۆس.

سوارێزیش دوای ڤیداڵ میسی جێهێشت

ئەگەر چی تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممەی قەیرانی ئەو یاریزانە بە كۆتا نەهات بوو و سەرۆكی بەرشەلۆنە واتا خۆسی ماریا بارتۆمیۆ لەگەڵ پارێزەرەكەی پیستۆلێرۆ كۆبوو بووە و پێی ڕاگەیاند بوو كە ئەوان ئامادەییان تیادا نییە ڕێگە بە سوارێز بدەن بڕوات و ئەوان مووچەی بدەنێ ئەویش لە ئەتڵەتیكۆ یاری بكات و گۆڵیش لە بەرشەلۆنە تۆمار بكات هەر بۆیە كۆبوونەوەكەی ئەو دوانە بە بێ‌ هیچ ئەنجامێك بە كۆتا هات تا كەمێك پێش ئێستا ئەشڕەف بن عەیاد بڵاوی كردەوە كە كێشەكە تەواو بووە و ئیدی سوارێز دەبێتە یاریزانی یانەی ئەتڵەتیكۆ مەدرید.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا