گواردیۆلا هێرشبەری نییە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ماوەیەكی زۆرە سێرجیۆ كۆن ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی پێكانی هەیە و لە ڕیزی یانەی مانچستەر سیتی دووركەوتۆتەوە و تەنها هێرشبەرێكی سەرە ڕم لە بەر دەستی پیپ گواردیۆلا هەبوو جیسۆسی بەڕازیلی بوو.

ئێستا و پاش پێكانی ئەو یاریزانە بەرازیلییە و دووركەوتنەوەی بۆ ماوەی مانگێك و زیاتریش لە بەر دەستی گواردیۆلا هێرشبەری سەرە ڕم نەماوە لەو بارەیەوە و لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: (لە ئێستادا هیچ كام لە دوو هێرشبەرە سەرەكییەكەم ئەگوێرۆ و جیسۆسم لە بەر دەست نییە و ناچارم یاری بە یاریزانانی لاوی یانەكەمان بكەم بۆ ئەو مەبەستەش بڕیارم داوە سوود لە تواناكانی كۆڵ پاڵمەر و دیلاب وەربگرم هەم هەلێكی باش دەبێت بۆ ئەوان خۆیان پێشكەش بكەن بە باشترین شێوە هەم بۆ منیش لەم كاتەدا شتێكی باش دەبێت سوود لە تواناكانی یاریزانانی لاوی یانەكەم وەربگرم).

پیپ سەبارەت بە پێكانەكەی جیسۆس ئەوەی ئاشكرا كرد كە پێكانەكە لە ماسولكەكانی دایە و لە یارییەكەی ولڤەرهامتۆن تووش بووە بەو هۆیەشەوە ماوەی مانگێك دوور دەكەوێتەوە و ناتوانن سوود لە تواناكانی ئەویش وەربگرن وەك ئەگوێرۆ.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا