بەرازیل و ئیسپانیا گەیشتنە یاری كۆتایی ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ

لە یارییەكانی قۆناغی پێش كۆتایی ئۆڵۆمپیاد بۆ تۆپی پێ، هەردوو هەڵبژاردەی بەڕازیل و ئیسپانیا دوای سەركەوتنیان بەسەر مەكسیك و ژاپۆن گەیشتنە یاری كۆتایی پاڵەوانێتی ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆی 2020.

هەڵبژاردەی بەرازیل و مەكسیك یارییەكەیان بەبێ گۆڵ كۆتایی پێهێنا دواتر بەرازیل بە لێدانی یەكلاكەرەوە بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێك لە مەكسیكی بردەوە و گەیشتە یاری كۆتایی.

لە یارییەكی دیكەی هەمان قۆناغدا هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیاو یابان رووبەڕووی یەك بوونەوەو لە كاتی ئاسایدا هەردولا یەكسان بوون.

دواترو گێمی زیادكراودا هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە خولەكی 114ی یارییەكەدا لە رێگەی ئەسینسۆوە گۆڵی بردنەوەی تۆماركردو بەو ئەنجامەش یارییەكەی لەبەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێهێناو هاوشێوەی بەرازیل گەیشتە یاری كۆتایی پاڵەوانێتیەكە.

بەرازیل لە ئۆڵۆمپیادی پێشوودا مەدالیای زێڕی بەدەستهێناو ئەگەر ئەمجارەش لە یاری كۆتایدا سەركەوتن بەدەستبهێنێت ئەوا بۆ دووجاری لەسەر یەك دەبێتە پاڵەوانی ئۆڵۆمپیاد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا