بەرازیل بە بردنەوەی لە میسر خۆی گەیاندە یاری پێش كۆتایی ئۆڵۆمپیاد

لە یارییەكانی تۆپی پێی ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ، هەڵبژاردەی بەرازیل توانی لە میسر بباتەوەو خۆی گەیاندە یاری پێش كۆتایی پاڵەوانێتییەكە.

لە یارییەكەدا بەرازیل بە گۆڵێكی بێ بەرانبەر سەركەوتنی بەدەستهێنا كە لەلایەن یاریزان ماتیۆس كۆنهایەوە تۆماریكرد.

بەرازیل ئاستێكی بەرزی لە یارییەكەدا پێشكەشكردو بەو ئەنجامەش سەركەوتنی بۆ یاری پێش كۆتایی پاڵەوانێتییەكە مسۆگەر كرد.

بەرازیل لە یاری داهاتویدا بەرامبەر بە مەكسیك یاری دەكات و براوەیان دەگاتە یاری كۆتایی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا