پۆه‌تیك سپۆرت
ڕیڤاڵدۆ یاریزانی پێشووی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه كه تاكه یاریكه‌ره هه‌فتانه زۆرترین قسه له‌سه‌ر یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌كات، ئه‌مجاره‌ش كورته دیدارێكی دیكه‌ی سازكردووه و زیاتر باسی ئاستی یاریكه‌ره‌كانی یانه‌ی بلوگرانه ده‌كات، كه ئێمه‌ش وه‌ك پۆله‌تیك سپۆرت كورته‌یه‌كی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌كه‌تان بۆ وه‌شان ده‌كه‌ین.
ڕیڤاڵدۆ: تێر شتیگن باشترین گۆڵپارێزە کە لە بەرشەلۆنە بینیبێتم ، تەنانەت لە ڤاڵدێز باشترە، زۆر کەس لەگەڵ من هاورانین، به‌ڵام دەست پێکردنی ڤالدێزم لە بەرشەلۆنە بینیوە ڕاستە ستایلێکی هاوشێوەیان هەیە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش شتیگن باشتره و خۆشم دەوێت. لای من تێر شتیگن باشترین گۆڵپارێزی جیهانە ، نەک هەر گۆڵپارێزێکی باشە بەڵکو به قاچه‌كانیشی یاریی ده‌توانێت یاریی بكات.
ڕیڤاڵدۆ زیاتر دواو وتی:
هەمیشە وتومە بەڕێوەبردنی لاوان له‌لایه‌ن راهێنه‌ران شتێكی تایبه‌ته، کۆمان کارێکی باش دەکات لەگەڵ میسی و بوسکێت و ئەلبا یارییان پێ ده‌كات و شایەنی پیرۆزبایی و ڕێزە بۆ ئه‌و كاره‌ی، هه‌روه‌ها دێمبلی یاریزانێکی نایابە و بە هەردوو قاچ یاریی دەکات ، ئەگەر تەرکیز بکات دەتوانێت قەناعەت بە هەمووان بهێنێت باشترینه له تیپه‌كه.
هه‌رچی دی یۆنگه نیشانیدەدات ئەو باشترینه له سه‌نته‌ر و نزیكی گۆڵی ركابه‌ر، تەنانەت دەتوانێت ڕۆڵ بگێڕێت وەکو ئەوەی کە میسی دەیکات کاتێک لیۆ لەوێ نییه.
به‌رشه جامی سۆپه‌ر بباته‌وه لەگەڵ ئه‌و لاوانه متمانه‌ی تیپه‌كه زیاتر ده‌بێت بۆ ركابه‌ری.