پۆله‌تیك سپۆرت
ده‌رگای گواستنه‌وه‌ی یاریكه‌ران بۆ ماوه‌ی مانگێك كراوه‌ته‌وه، كه هه‌موو تیپه‌كان زۆر به‌خاوی له‌و بازاره‌دا ده‌ستیانكردووه به گواستنه‌وه‌ی یاریكه‌ری تازه. سه‌ره‌رای پێكانی ڤاندایكی به‌رگریكاری تیپه‌كه‌ی یۆرگن كڵۆپ راهێنه‌ری لێڤه‌رپوول ئاماده نییه هیچ یاریزانێكی تازه بگوازێته‌وه و چاوه‌رێی یاریزانه‌كه‌ی خۆی ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئیدارەی ریدز بەهۆی قەیرانی دارایی و کەڵەکەبوونی یاریزانانەوە پارەی زۆر به بەرگریکارێکی هەمیشەی ناده‌ن. ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی وەک چارەسەرێک بۆ ئەم دۆخە تیپه‌كه‌ی كڵۆپ پێشنیازی کردووە یەکێک لەم شەش بەرگریکارە بگوێزنەوە، کە سەرجەمیان بۆندەکانیان لە هاوینی 2021 کۆتاییدێت و نرخیان بێبەرانبەرە:
1.عیسا مێندی
2.ماتیۆ موساچیۆ
3.نیکۆلا ماکسیمۆڤیچ
4.ئالیکساندەر دراگۆڤیچ.
5.فابیان شار
6.مارسێلۆ