گواردیۆلا ؛ بۆ سترلینگ ئیدی تەواو

سەرەڕای ماوەیە هەست بەوە دەکرێت گواردیۆلا کەمتر پشت بە سترلینگ دەبەستێت گواردیۆلا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد متمانەی تەواوی بەسترلینگ هەیە و داوای ئەوەی لێ دەکات پێویستە سوود لە متمانەکان وەربگرێت .

پاش پیشاندانی ئاستێکی بەرز لە لایەن خیسۆس و فوودین و محرەزەوە چەنسی سترلینگ کەمی کردوە بەراورد بە دەست پێکی وەرز ، پاش بوو بەپاڵەوانی کاراباو گواردیۆلا ووتی ڕەحیم زۆر تایبەتە بەڵام پێویستە باشتر پێشکەش بکات چوونکە ئەمساڵ ڕکابەرەکانی رەحیم بێ وێنەن پێویستە سوود لەو بوارانە وەربگرێت بۆی دێتە پێشەوە پێویستە لە رووی دەرونیەوە تەواو ئامادەبێت

سترلینگ لەم وەرزەدا لە 42 یاریدا تەنیا 13 گۆڵی تۆمارکردوە بەڵام لە 10 یاری ڕابردوودا تەنیا 3 یاری بەشێوەی بنەرەت یاریکردوە ، زۆرینەی چاودێران پێیان وایە یاری شەوی ڕابردوو دواین چەنس بووبێت بۆ سترلینگ لە لایەن گواردیۆلاوە پێی درابێت .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا