پۆڵه‌تیك سپۆرت
له‌گه‌ڵ ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ده‌یه‌وێت محمد سه‌ڵاح بگوازێته‌وه، ئه‌و یاریزانه‌ش له تیپه‌كه‌ی لێڤه‌رپوول ده‌ستیكردووه به بیانووگرتن كه گوایه ده‌یه‌وێت ریزی یانه‌كه‌ی جێبێڵت.
له‌كاتێكدا نرخی سه‌ڵاح ده‌گاته نزیكه‌ی (150) ملیۆن یۆرۆ، به‌ڵام هیچ یانه‌یه‌ك ئاماده نییه ئه‌و بره پاره و مووچه‌یه بداته ناوبراو بیری لێده‌كاته‌وه، چونكه له‌مكاته‌دا ریاڵ مه‌درید ده‌یه‌وێت به هه‌ر نرخێك بێت مباپی بگوازێته‌وه.
له باره‌ی چوونی سه‌ڵاح له یانه‌كه‌ی یۆرگون كڵۆپ راهێنه‌ری لێڤه‌ر وتی:
“رەنگی درێسەکانمان سوورە، ئەو جوانترین رەنگە، بەڵام ناتوانین کەس ناچاربکەین بمێنێتەوە، بەڵام بارودۆخەکە بەگشتی پەیوەندیی بە کاتەوە هەیە، کە کەی کاتێکی گونجاوە بۆ رۆیشتن‌و پێویسته سه‌لاح له‌وه تێبگات، هه‌روه‌ها ئێمه‌ش بیر له هێنانی یاریزانی تازه ده‌كه‌ینه‌وه.”.