لیفەرپوڵ و چێڵسی یاریەکەیان شەش خاڵیە

لە کۆتا یاری هەفتەی ٢٩ی خولی ئینگلتەرا یانەی چێڵسی لە نێوو یاریگای ئەنفێڵێدا پێشوازی لە یانەی چێڵسی دەکات .

ئەم دوو یانەیە لە ئێستادا تەواو پێچەوانەی یەکترن لە ڕووی ئاستەوە چوونکە لیفەرپوڵ ئەم وەرزە بەهۆی پێکانە یەک لە دوایەکانی نەیتوانی ئاستی ڕاستەقینەی خۆی پێشکەش بکات هەر زوو دەسکی ڕکابەریکردنی پریمەرلێگی دانا ، یانەکەی پایتەخی ئینگلتەرا پاش گۆڕینی راهێنەرەکەی هەتا ئێستا شکستیان نەهێناوە دەیانەوێت ئەمشەویش سەرکەوتن بن یان لانی کەم خاڵێک لە ئەنفێڵد بێنە دەرەوە .

یەکێک لە جیاوازترین خاڵەکان لە یاری ئەمشەودا روبەروبونەی کلۆپ و تۆخێلە لە کاتێکدا ئەم دوانە پێشتر خوێندکار و مامۆستا بوون لە دۆرتمۆند توانیان پێکەوە وێنەیەکی جوان بەجێ بهێڵن لە دۆرتمۆندا بەڵام ئەم یاریە دۆخەکە تەواو جیاوازە هەر دووکیان لە دوای ئەوە دەگەڕێن چۆن یەکتر بکێشن بە زەویدا .

بەو پێیەی ئێستا هەر دوو یانە لە رێزبەندی گشتی پریمەرلیگدا خاڵەکانیان زۆر لە یەکتر نزیکن بۆیە شکستی هەر یەکێکیان چەنسیان لاواز دەکات بۆ مانەوەیان لە تۆپ فۆر .

چێڵسی خاوەنی ٤٤ خاڵە لە پلەی پێنجەم

لیفەرپۆل خاوەنی ٤٣ خاڵە لە پلەی شەشەم

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا