ڕیاڵ مەدرید و لیفەرپوڵ یاری سەخت دەکەن

پاش ماوەیەك چاوەڕوانی دواجار ئەمشەو كاروانی یانە پاڵەوانەكان دەگاتە مەنزڵ شەیدایانی دنیا تایبەتەكەی تۆپی پێ بە تەوسەوە چاوەڕێی ڕووداوەكان دەكەن چاو و لەسەر چاو دەست لەسەر دڵ ئاخۆ ئەمشەو دیرۆكە تایبەتەكەی لاكێشە سەوزەكە چی لە ھەكبەدا دەبێت

چیرۆكی ئەم قۆناغە بە یاری نێوان « ڕیاڵ مەدرید و لیفەرپوڵ » دەست پێ دەكات ، ھەر دوو یانە شاسواری ئەم جەنگە تایبەتەن چونكە ئەزمونی تەواویان ھەیە ، دەزانن پێویستە لە كوێ چی بكەن ؟

یانەی ڕیاڵ مەدرید ئەمساڵ ئەو یانەیە بوو كەس لە ئاستی دڵنیانییە بەڵام شاھانەكان باش درك بەوە دەكەن ھەر ھەڵەیەك لەم قۆناغەدا واتا كۆتایی ھاتن .

لیفەرپوڵیش وێنای تیپەكەی بەرامبەری داخدارە چوونكە ھەموو خەون خەیاڵێكی باڵای  یانە پاڵەوانەكانە  بەدەر لەمە ئەمساڵ ووشكە ساڵی نازناو دەبێت بۆ لیفەرپوڵ چوونكە ئێستا توانای نییە ڕكابەری ھیچ بۆنەیەكی دیكە بكات

یاری ئەمشەو لە نێو خاكی شاھانەكانە بۆیە تەنیا سەركەوتن دەرمانە بۆ ئەمشەو ، جیا لەسەركەوتن پێویستە ڕیاڵ ھەرچی كردوە نەھێڵێت تۆڕی گۆڵەكەی بھەژێت بە پێچەوانەوە بۆ یاری داھاتوو قورس باجەكەی دەدەن .

پێویستە لیفەرپوڵ بزانێت بەرامبەر كێ یاری دەكات چوونكە ڕیاڵ برا گەورەی سەرجەم یانەكانە لەم بۆنەیەدا ، لە كۆتایدا ئەوەی دەمێنێتەوە ئەوەیە كێ كەمترین ھەڵە بكات ئەوە چەنسی سەركەوتنی زیاترە .

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا