دوێنێ دووشەممە 2021/5/17 به ئامادهبوونى سهرۆك و جێگر و ئهندامهكانى، یهكێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونهوهى ئاسایی خۆی ئهنجامداو، ئهم بڕیار و ڕاسپاردانەی خوارهوهى دهرکرد .
١ – ئاگاداری سەرجەم ناوبژیوانانی کوردستان دەکەینەوە پێویستە لە دوای ھەر یاریەک و بە زووترین کات و کەمتر لە ( 2 ) دوو کاتژمێر ، ڕاپۆرتی یاری بگاتە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ، ئەویش لەڕێگەی ژمارە تەلەفۆنی واتساپ ( 07504601147 ) .
٢ – ئاگاداری بۆ سەرجەم یانەکان
أ- یاری ئاگرین بەھەموو شێوەیەک قەدەغەیە .
ب- ئەو منداڵانەی لەکاتی یاریەکان تۆپ دەھێننەوە ، پێویستە تا کۆتایی یاری لە یاریگە بمێننەوە .
بە پێچەوانەوە بەرپرسیارەتی لە ئەستۆی خۆیانە .
٣ – ئاگاداری بۆ یانەی برایەتی کە پێویستە یاریگە بە باشی ئامادەبکات لە پاککردنەوەی تەلبەندی چواردەوری یاریگە و شوێنی دانیشتنی ناوبژیوانی چوارەم .
٤ – داوا لە سەرجەم سەرپەرشتیاران دەکەین سەردانی لێژنەی پێشبڕکێکان بکەن بۆ تازەکردنەوەی باجی سەرپەرشتیاری یاری .
٥ – داوا لەسەرجەم سەرپەرشتیارانی سەرجەم خولەکان دەکەین ، دوای یاری پەیوەندی بە سکرتێر و لێژنەی سەرپەرشتیاران بکەن بۆ پێدانی ئەنجامی یاری .
٦- بەھۆی کشانەوەی یانەی ھەولێر لە خولی نایابی لاوان ، خشتەی یاریەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت و لە نزیکترین کات خشتە و کاتی یاریەکان ڕادەگەیەنرێت .
٧- سەرجەم یاریەکانی خولەکانی کوردستان کاتژمێر ( ٤:٣٠ ) چوار و سی خولەک بەڕێوەدەچێت .
٨- خولی پلە ( دوو ) ڕۆژانی پێنج شەممە و ھەینی 2021/5/21،20 بەڕێوەدەچێت .
٩- خولی پلە نایاب ، ڕۆژی شەممە 2021/5/22 بەرێوەدەچێت .
١٠- لە خولی پلە ( دوو ) ، یاری نێوان زانکۆی سەڵاحەدین و زانکۆی جیھان ڕۆژی شەممە 2021/5/22 لە یاریگەی فڕەنسۆ ھەریری٢ بەڕێوەدەچێت .