نەورۆز لەوانەیە بە بێ‌ یاری كردن براوە بێت

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش ئەوەی تیروپشكی قۆناغی 32 ی جامی عێراق هەردوو یانەكانی نەورۆزی شاری سلێمانی و گەورەی یانەیەكی بەغدادی پایتەختی خستە بەرامبەر یەك كە ئەویش یانەی تەڵەبەیە.

ئەمڕۆ سەرچاوەیەك لە ناو یانە جەماوەرییەكەی بەغدادەوە بە میدیاكارانی ڕاگەیاند كە پێ‌ دەچێت یانەكەیان بەرامبەر بە یانەكەی شاری سلێمانی یارییەكەی جام نەكات و پاشەكشە بكەن بەو هۆیەشەوە یانەی نەورۆز بە بێ‌ ئەنجامدانی یارییەكەی پێ‌ دەچێت بگاتە قۆناغی 16 یانە.

عەلا كازم ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی عێراق و سەرۆكی دەستەی بەڕێوەبردنی یانەكە لای خۆیەوە هەوڵێكی زۆری دا تا بتوانێت بەشە بۆندێك و مووچەی یاریزانانی یانەكەی ئامادە بكات، بەڵام نەیتوانی ئەو كارە بكات سەرەڕای ئەوەی 50 ملیۆن دیناری لە پارەی تایبەتی خۆی پێشكەش كرد و دواتریش وەزارەتی پەروەردە كە سپۆنسەری مێژوویی یانەی تەڵەبەیە ئەویش بە هەمان شێوە بڕی 50 ملیۆنی تەرخان كرد، بەڵام ئەوە بەس نەبوو بۆ داپۆشینی ئەو كورت هێنانی داراییەی كە یانەكە پێوەی دەناڵێنێت و یاریزانەكانیش تووڕەن لەو دۆخە و پێ‌ دەچێت ئامادەییان تیادا نەبێت بەشداری یارییەكەی جام بكەن هەر بۆیە لەوانەیە پاشەكشە كردن لە یارییەكەی جامی عێراق ڕابگەیەنن بەرامبەر بە یانەی نەورۆزی شاری سلێمانی.

 

دانەر ئەسڵان

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک