دۆن بە نیو لووك دەردەكەوێتەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پرتوگالی ئەفسانەی تۆپی پێی جیهان و هێرشبەری یانەی یۆڤنتۆسی ئیتاڵی ماوەیەكە بە هۆی تووش بوونی بە ڤایرۆسی كۆڕۆناوە لە یاریگاكان دووركەوتۆتەوە و خۆی كەرانتین كردووە لەگەڵ ئەوەشدا ئەو یاریزانە ناوازەیەی جیهانی تۆپی پێ‌ وەك ئەوەی ململانێ‌ لەگەڵ كۆڕۆنادا بكات بەردەوامە لە مەشق و ڕاهێنان و نەوەستاوە.

دۆن كە یەكێكە لە یاریزانە قشت و قەشەنگەكانی دونیای تۆپی پێ‌ لە نوێترین دەركەوتنیدا شێوازی خۆی تەواو گۆڕیوە و بە شێوە قژ بڕێنێكی نوێوە بە دەركەوتووە.

دەركەوتنی دۆن بە نیو لووكەوە بێگومان دونیا بە خۆیەوە سەرقاڵ دەكات و هەزارەها بگرە ملیۆنەها لاو لە هەموو جیهاندا هەڵدەستن بە تاشینی قژیان بەو شێوەیەی كە دۆنی پێوە دەركەوتووە كە بە كوردییەكەی خۆمان پێی دەوترێت جووعە.

نوێترین دەركەوتنی دۆن

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا