بۆندزلیگا ئەمڕۆ پڕ كێبڕكێ‌ دەبێت

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو یانەی ئەنتراخت فرانكفۆرت بووە میوانی یانەی هێرتا بەرلینی پایتەخت و یارییەكەی لێ‌ بردەوە بە ئەنجامی 3 – 1 ئەمڕۆ شەممە زۆرێك لە یانەكانی بۆندزلیگا یاری دەكەن و كێبڕكێی یەكتر دەكەن و چەند یارییەكی لوتكە دەبینین لە خولەكەدا هەروەك سبەی یەك شەممە یانە پاڵەوانەكەی ئەوروپا بایرن میونخ دەبێتە میوانی یانەی هۆفنهایم و هەوڵی تۆمار كردنی دووەم بردنەوە دەدات لە سەرەتای وەرزی نوێی خولەكە پاش ئەوەی هەفتەی ڕابردوو لە دەستپێكی بۆندزلیگادا توانی بردنەوەیەكی گەورە بەرامبەر بە یانەی شاڵكە 04 تۆمار بكات كە ئەنجامێكی گەورەی تۆقێنەر بوو هەروەك ئەو یانەیە شەوی پێنج شەممەی ڕابردوو توانی نازناوی جامی سوپەری ئەوروپاش بە دەست بهێنێت لە سەر حسابی یانەی سڤیلیای ئەندەلوسی ئیسپانی.

ئەنجامی یارییەكەی شەوی ڕابردوو هەینی
هێرتا بەرلین 1 X فرانكفۆرت 3

یارییەكانی ئەمڕۆ شەممە
بیڵفێڵد X كۆڵن
لیڤەركوزن X لایبزیج
گلادباغ X یۆنیۆن بەرلین
ماینز X شتوتگارت
ئۆگسبۆرگ X دۆرتمۆند
شاڵكە X بریمەن

سبەی یەك شەممە
هۆفنهایم X بایرن
فرایبۆرگ X ڤۆڵڤزبۆرگ

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا